به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زاهر یاسین، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به SNNی ڕاگه‌یاند: "له ماوه‌ی ڕابردوودا پڕۆژه‌بڕیارێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی که‌رکووک".
ناوبراو وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یێک بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌ربڕیوه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش كه ژماره‌یان 7 كه‌سه، ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكراشی كرد: ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كه له نوێنه‌ری لیژنه‌كانی دارایی و نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان پێكهاتوون، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بن و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌موو عێراق به نه‌وتی که‌رکووک و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
به وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی په‌رله‌مان، حكوومه‌تی عێراق زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم له فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک له‌به‌رده‌ستدایه و ده‌شزانێت به‌رپرسانی كورد چه‌ند پاره‌یان ده‌ست كه‌وتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment