کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی فێبریڤێریی 2018 ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكه، ساڵی 1999 له كۆنفرانسی گشتیی ڕێكخراوی یونسكۆ سه‌ر به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له زمانی دایک ئه‌مڕۆژه‌یان به ناوی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ناوناوه.
مێژووی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952 كاتێک ژماره‌یێک له خوێندكارانی زانكۆی داكا كه ئه‌و كات به به‌نگلادشی ئێستا ده‌وترا پاكستانی شه‌رقی به مه‌به‌ستی نیشتمانی كردنی زمانی به‌نگاڵی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، له لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوت كران و ژماره‌یێک له خوێندكاران كوژران و بریندار كران.
ڕێكخراوی یونسكۆ به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له‌و خوێندكارانه و هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له زمانی دایک ڕۆژی 21ی فێبریڤێری ناونا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی.
شیاوی ئاماژه‌یه که ئه‌م ڕۆژه هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی کۆچی دواییی مامۆستا هه‌ژار موکریانی که‌ڵه‌پیاوی زمان و وێژه‌ی کوردی که ڕۆژی 2ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1369 بوووه.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment