به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌وان دڵخۆشن به كار كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتیی ڕۆسنه‌فتی ڕووسیا بۆیه چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گرێبهستێكیتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه واژۆ بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگه‌یاند: به‌م نزیكانه سه‌ردانی وڵاتی ڕووسیا ده‌كات ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به‌نیازن له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فت واژۆی بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه بخاته ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه ساڵی ڕابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت واژۆ كرد كه ئه‌وه ناڕه‌زاییی حكوومه‌تی عێراقی به‌دواوه هات و ناڕهزایییهكانیش به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و ناڕه‌زایییانه ڕایگهیاندوووه: ئه‌وان گوێ به ناڕهزایییهكان ناده‌ن و گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان ده‌ستوورییه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌رگای هه‌رێم به ڕووی كۆمپانیا جیهانییه‌كان كراوه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment