مه‌سروور بارزانی: عه‌بادی ئاماده‌ییی خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ڕاگه‌یاندوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له دیدار له‌گه‌ڵ‌ شاندی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ییی خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی ڕاوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌شداره‌ له‌ کونفڕانسی ئاسایشی میونشن و دوای کۆبوونه‌وه‌ی شاندی کوردستان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ڵێت: له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ییی خۆی بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ربڕیوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان كراون و هه‌ر له‌و دیداره‌دا عه‌بادی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ هه‌ندێک گرفتی ته‌كنیكی بۆ کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان هه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌كرێنه‌وه.

مه‌سروور بارزانی جه‌ختی کرده‌وه‌: له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ندێک ڕێگه‌چاری نوێ بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ و ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا خراوه‌ته‌ به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ 28ی ڕێبه‌ندان/ 17ی فێبریوێری و له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ‌و نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كۆ بوونه‌وه‌ و پرسی شه‌ڕی تیرۆر ‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم ‌و به‌غدایان تاوتوێ كرد.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11687

Your Comment

You are replying to: .
captcha