ئه‌مریکا قه‌رز ده‌دات به‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی زاڵ بێت به‌ سه‌ر ئابووری عێراقدا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراقی ده‌ڵێت: ئامانجی ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه‌ زاڵ بێت به‌ سه‌ر ئابووری عێراقدا به‌و نیازه‌ش قه‌رز ده‌داته‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عێراق قه‌رزداری بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌باح عه‌کیلی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: کۆنفڕانسی کوه‌یت شکستێکی گه‌وره‌ی هێنا و حاڵه‌تی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ له‌ کۆنفڕانسی یارمه‌تیده‌رانی ئاوه‌دان‌کردنه‌وه‌ی عێراقه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ کۆنفڕانسی قه‌رزپێده‌ران و سه‌رمایه‌دانه‌رانی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و کۆنفڕانسه‌ عێراق نوقمی قه‌رز ده‌کات و چه‌ندین ده‌یه‌ش ئه‌و قه‌رزدارییه‌ ده‌خایێنێت و به‌ره‌کانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی ئه‌و قه‌رزانه‌وه‌ تووشی ئازار ده‌بن.

ئه‌و شرۆڤه‌کاره‌ی سیاسییه‌ی عێراق جه‌ختی کردۆته‌وه‌ ئه‌مریکا ئابووری عێراقی کردۆته‌ داره‌ده‌ست و له‌ کۆنفڕانسی کوێتدا زۆر قه‌رزی به‌ سه‌ر عێراقدا سه‌پاندوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11681

Your Comment

You are replying to: .
captcha