ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ پاش چه‌قینی تورکیا له‌ لیتاوی شه‌ڕی عه‌فرین، ستراتێژیی شه‌ڕ بگۆڕدرێت

به‌شی جیهان- ژماره‌یێک له‌ کارناسان و ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای تورکیا بڕوایان وایه‌ ئێستا نزیک به‌ یه‌ک مانگ له‌ شه‌ڕی عفرین تێده‌په‌ڕێت و تورکیا نه‌یتوانیوه‌ پێشڕه‌وییێکی ئه‌وتۆ بکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ستراتێژیی شه‌ڕ بگۆڕدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، 20ی جانیڤێریی 2018 سوپای تورکیا هێرشی کرده‌ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین و به‌و نیازه‌شه‌وه‌ چوو که‌ به‌ خێرایی ئه‌و کانتۆنه‌ داگیر بکات و بیداته‌ ده‌ست هێزی سوپای ئازادی سووریا که‌ سه‌ر به‌ تورکیایه‌. تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کردوووه‌ که‌ پاش عه‌فرین نۆبه‌ی مه‌نبه‌جه‌ و هێرش ده‌کاته‌ ئه‌ویش و کورد و یه‌په‌گه‌ له‌وێ ده‌کاته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئیدعایانه‌وه‌ هه‌روه‌هاش که‌ میدیاکانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕایان‌گه‌یاندوووه‌ تا ئێستا ته‌نها شارۆچکه‌یێکی بچووک، 40 گوند و 17 به‌رزاییی ستراتێژیک که‌وتۆته‌ بنده‌ست سوپای تورکیا ئه‌وه‌ش له‌ چاو به‌رفراوانیی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ و ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی له‌ سوپای تورکیا هه‌بوو هه‌ر هیچ نییه‌.

ژماره‌یێک له‌ کارناسان و ئه‌فسه‌رانی پێشووی سوپای تورکیا بڕوایان وایه‌ تورکیا چه‌قیوه‌ته‌ لیتاوی شه‌ڕی عه‌فرین و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ستراتێژییه‌که‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا بگۆڕێت.

هاڵدۆن سۆڵماز تورک ژه‌نه‌ڕاڵی پێشووی تورکیا به‌ هه‌واڵده‌ریی شین هوای وتوووه‌ وا ده‌رده‌که‌وێت سوپای تورکیا له‌ لیتاوی شه‌ڕی عه‌فریندا چه‌قیوه‌ و ئێستا پێویستی به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ هه‌یه‌ بۆ دۆخه‌که‌.

ئه‌و کارناسه‌ سه‌ربازییه‌ که‌ ئێستا ئه‌ندامی په‌یمانگای سه‌نته‌ری 21ی ئه‌سته‌نبۆڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تورکیا له‌مه‌ڕ هێرش کردن بۆ ناوچه‌یێکی دیکه‌ی باکووری سووریا کردوویه‌تی وتی: ئێستا سوپای تورکیا له‌ لیتاوی شه‌ڕی عه‌فریندا چه‌قیوه‌ و ده‌ست­پێکردنی ئۆپه‌راسیۆنێکی‌تر له‌ مه‌نبه‌ج زۆر دژواره‌.

حه‌سه‌ن کانی مامۆستای پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانکۆی کۆلتووری ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ شین هوای وتوووه‌ پێشڕه‌ویی سوپای تورکیا خاوه‌ و ئه‌وه‌ش جێی سه‌رسوڕمانه‌ چوونکه‌ سوپای تورکیا فڕۆکه‌ی جه‌نگی و تانکی به‌ کار هێناوه‌ بۆ پشتیوانی کردنی هێزی وشکانیی خۆی.

ئه‌و مامۆستایه‌ی زانکۆ وتیشی: ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی هێرشه‌کان هه‌ر به‌م شێوازه‌ بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ بگۆڕدرێت.

ناوبراو هۆشداری ئه‌وه‌شی دا که‌ ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شه‌ڕه‌که‌ به‌م شێوازه‌ درێژه‌ی هه‌بێت و تێچووی داراییی زۆری بۆ تورکیا هه‌بێت ڕای گشتی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕ بگۆڕدرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11657

Your Comment

You are replying to: .
captcha