قوتابخانه‌ی بیجاڕ و دیوانده‌ره‌ له‌ ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆدا داخران

به‌شی کوردستان- ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌/ 28ی ڕێبه‌ندان بارینی به‌فر له‌ بیجاڕ و دیوانده‌ره‌ بوووه‌ هۆی داخرانی قوتابخانه‌ی ئاستی شار و گوند له‌و شارانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی گشتیی په‌روه‌رده‌ و بارهێنانی پارێزگای کوردستان به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌/ 28ی ڕێبه‌ندان به‌ هۆی بارینی به‌رده‌وامی به‌فر و خزۆک بوونی ڕێڕه‌وه‌کان و به‌پێی بڕیاری قایمقامێتی تێکڕای قوتابخانه‌کانی ئاستی شار و گوند له‌ شاره‌کانی بیجاڕ و دیوانده‌ره‌ له‌ ده‌وامی دوانیوه‌ڕۆدا داخراوه‌یه‌.

هه‌روه‌ها تێکڕای قۆناغه‌کانی خوێندنی ئاستی شار و گوند له‌ شاری بیجاڕ له‌ ده‌وامی سه‌رله‌بانیدا به‌ بۆنه‌ی بارینی به‌فر و خزۆک بوونی ڕێڕه‌وه‌کان داخراوه‌ بوو.

شایانی باسه‌؛ به‌پێی پێشبینیی که‌شناسیی پارێزگا بارینه‌کان تاکوو دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و چالاکیی زیاتری ئه‌و پاڵه‌پستۆیه‌ له‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ تاکوو دوانیوه‌ڕۆی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11655

Your Comment

You are replying to: .
captcha