به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ئورسولا وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى به دیداره‌كه و به دوایین سه‌ردانى بۆ به‌غدا و هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى سه‌ربازانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان خۆشحاڵیشى به ده‌ست پێكردنى دیالۆگ و سه‌ردان و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نیشان دا و ستایشى ڕۆڵى پێشمه‌رگه و هاوكارییان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌ڵمانییه‌كان له كوردستان كرد و له دوایین پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غداى پرسى.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى پوختهیێكى ده‌رباره‌ى دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ئاماده‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدڕاڵی عێراق چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روها سوپاسى ڕۆڵى ئه‌ڵمانیا و پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى بۆ پێشمه‌رگه و هه‌رێمى كوردستان له كاتى شه‌ڕى دژى تیرۆردا كرد و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ى پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و هاوكارییه‌كانى ئێستاى ئهڵمانیایشى بۆ بینا كردنى تواناكان له هه‌رێمى كوردستان به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیرى و هاوكارییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه و دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشک خرایه سه‌ر بایه‌خدانى ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى تیرۆر به به‌رده‌وامیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له ئێستا و داهاتوودا.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment