بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسنووری ئیدارەی راپەرین لە ھەرێمی کوردستان، لە سەرەتای لەشکرکێشیی تورکیا بۆسەر عەفرین تا ئێستا پێنج گەنج، چوونەتە شارەکە بۆ پشتیوانی لە شەڕڤانان.
شەوی دووی ئەم مانگە، چەند گەنجێک کە ویستبوویان بچنە عەفرین، لە بازگەی دێگەڵە تەقەیان لێکراو، چەند کەسێکیان بریندارکران، بەڵام گەنجەکان لەئێستادا گەیشتوونەتە عەفرین.
پاش ڕووداوەکە پارتی ڕەتی کردەوە کە ڕێگریی کردبێت لەو گەنجانە و ڕایگەیاند ئامادەیە هەموو جۆرە هاوکارییێکیان لەگەڵ بکات و تەنانەت کەرستەی هاتوچۆشیان بۆ دابین بکات.
نزیکەی مانگێکە لەشکرکێشی سوپای تورکیا، بۆسەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، دەستیپێکردووە، لە باشوری کوردستانەوە، دەیان کەس بۆ پشتیوانی شەڕڤانان و خەڵکی شارەکە چوونەتە عەفرین.
حەفتەی ڕابردووش شاندێک لە پارلەمانی کوردستان بە هەندێک یارمەتیی پزیشکییەوە و بە مەبەستی ئامادە کردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕەوشی عەفرینەوە سەردانی ئەوێیان کرد.
سەچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment