بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی دادگا بۆ دۆسیەی ٧ ڕۆژنامەوانی تورکیا هاوپەیوەند لەگەڵ جەماعەتی گولەن و کوودەتای بێئاکامی ١٥ی جوولایی ٢٠١٦ لە لقی ٢٦ی دادگای سزای ئەستەمووڵ بەڕێوە چوو و دادوەری دۆسیەکە بە تۆمەتی "پێشێل کردنی دەستووری تورکیا" بۆ ٦ ڕۆژنامەوان زیندانی تاهەتاییی بڕیەوە.
ئەو ٦ ڕۆژنامەوانە بریتین لە نازلی ئیلیچاک، ئەحمەد ئاڵتان، مەهمەت ئاڵتان، فەوزی یازیچی، یەعقووب شیمشک و شوکری توغروڵ ئوزشەنگوڵ.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جومهوریەت
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment