بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لقی ٢ی دادگای سزای پارێزگای مووشی تورکیا لە هەڵمەتێکی نەبینراودا سەرەڕای دەرکردنی حوکمی یەک ساڵ و دوو مانگ زیندان بۆ ئەحمەد یڵدرم سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە یەکەم کەسی وڵات، داواشی لە پارلەمانی تورکیا کردووە هەر بەو تۆمەتە نوێنەرایەتیی یڵدرم لە پارلەمان هەڵوەشێتەوە و لە پارلەمان دەربکرێت.
ئەحمەد یڵدرم بەهۆی وتنی "پاشای گەندەڵ لە کۆشک" بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا تاوانبار ناسراوە و یەک ساڵ و ٢ مانگ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.
ئەمەش بۆ یەکەم جارە لە تورکیا کە نوێنەرێکی خەڵک بە تۆمەتێکی وەها داوای هەڵوەشانەوەی نوێنەرایەتیی بۆ بکرێت.
سەرچاوە: هەواڵدەریی Diken
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment