بەپێی هەواڵی کوردپرێس سوپای تورکیا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە، فڕۆکەکە تایبەتە بە راهێنانی فڕۆکەوانی و لەجۆری (ئێس ئێف ٢٦٠)ە، دوای ئەوەی لە بنکەی سەربازیی جیجلی لە نزیک ئیزمیر فڕیوە، لە دووریی سێ کیلۆمەتر لە بنکە سەربازییەکە، کەوتوووەتە خوارەوە.
هەروەها سوپا گەڕان و لێکۆڵینەوەی دەست پێکردوووە، بەڵام تائێستا هیچ وردەکارییێکی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، ئاشکرا نەکردووە.
لە مانگی رابردووش، فڕۆکەیێکی بارهەڵگری هێزی ئاسمانیی تورکیا تێکشکا، لە کاتی گەشتێکی راهێنانی سەربازی، بەهۆیەوە تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.
Your Comment