دەنگۆی کوژرانی سەدان هاووڵاتیی ڕووسی بێ بنەمایە

بەشی سووریا- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتە هەواڵییانەی کە باس لە کوژرانی سەدان هاووڵاتیی ڕوسی دەکەن بێ بنەمان، پێنج لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لەمیانی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سووریا لەم مانگەدا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، واشنتۆنی تۆمەتبار کرد بە کار کردن بۆ لەبەریەکهەڵوەشانی یەکپارچەییی خاکی سووریا.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بۆ کوژرانی دەیان چەکداری ڕووسیا کرد، کە هاوکاریی گرووپە چەکدارەکانی سەربە حکوومەتی سوریایان کردبوو بۆ هێرش‌کردنە سەر ناوچەیێکی ژێردەستی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەفتەی ڕابردوودا لە دێرزۆر.

دوێنێش ١٤ی شوبات ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیێک لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی سووریا، ١٥ کارمەندی ئەمنیی ڕووسیا کوژران.

News Code 11621

Your Comment

You are replying to: .
captcha