بەپێی هەواڵی کوردپرێس راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای راوێژکاریی ئەڵمانیا پێشوازیی لە سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرد و دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، یڵدرم و مێرکڵ کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا یڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا دووپاتی کردەوە پەیەدە و یەپەگەباڵی سەربازیی پەکەکەن و گرووپێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێن.
لە بەرانبەردا مێرکێڵیش ڕایگەیاند دیدارێکی سازندەمان بوو و ئێمە حەزبە پەرەپێدانی پێوەندییەکانمان دەکەین و لەو دیدارەدا جارێکی تر کوودەتای 15یجولایم ئیدانە کرد.
دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەرلین، یڵدرم بەرەو میونشن بەڕێ کەوت بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرهی ئاسایشی میونشن کە بە کۆنگرەیێکی گرنگ دادەنرێت بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی.
ئەو سەرچاوانەی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە کە لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و مێرکڵ تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کراوە.
Your Comment