به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌یسه‌ڵ مێقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه ده‌کاته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون له خاکی ئه‌و وڵاته‌دا و ده‌ڵێت: عه‌ره‌ب و کورد یه‌ک بگرن و شه‌ڕی تورکیا بکه‌ن.
ناوبراو له وته‌کانیدا باس له‌وه‌ش ده‌کات هه‌ر فڕۆکه‌یێک سنووری ئاسمانیی سووریا ببه‌زێنێت وه‌کوو فڕۆکه‌که‌ی ڕژیمی زایۆنی ده‌خرێته خواره‌وه.
سوپای سووریا هه‌موو فڕۆکه‌یێکی شه‌ڕکه‌ر که هێرش بکاته ئه‌م وڵاته ده‌کاته ئامانج و ئه‌مه‌ش ته‌نیا هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی په‌تی نییه. سیستمه ئاسمانییه‌کانی سووریا ئێستا ئاماده‌ی ته‌قه کردنن به‌ره‌و هه‌موو فڕۆکه‌یێکی هێرشبه‌ر جا هی ئیسرائیل بێت یان ئه‌مریکا یان خۆ تورکیا و هه‌ر وڵاتێک که بیهه‌وێت زه‌بر له سووریا بدات.
سه‌رچاوه: جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment