به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له کۆنفڕانسێکدا که له وڵاتی کوه‌یت بۆ یارمه‌تیدانی عێراق و به ناوی "نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی عێراق" به‌ڕێوه‌چوو، تورکیا ڕایگه‌یاند: 5 ملیار دۆلار وام ده‌داته عێراق بۆ پاکسازی و ئه‌م بڕه‌پاره‌یه ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتره که ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان به‌ڵێنی به عێراق داوه.
مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: 5 ملیار دۆلارمان ڕه‌چاو کردوووه بۆ پڕۆژه و سه‌رمایه‌دانه‌ریی کۆمپانیاکانمان له عێراق. سه‌قامگرتنی دراوسێکه‌مان بۆ ئێمه زۆر گرینگه و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌شی کاریگه‌ریی باشی له ئابووری ئێمه‌دا ده‌بێت.
به‌م شێوه‌ی تورکیا زیاترین بڕی وامی له ناو وڵاتانی قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، ئه‌مریکا، ئیمارات و به‌ریتانیا بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی عێراق داناوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Diken
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment