تورکیا 5 ملیار دۆلار وام ده‌داته‌ عێراق

به‌شی تورکیا- له‌ کۆنفڕانسێکدا به‌ ناوی "نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی عێراق" وڵاتی تورکیا ڕای‌گه‌یاند: 5 ملیار دۆلار وامی بۆ پاکسازیی عێراق ڕه‌چاو کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ کۆنفڕانسێکدا که‌ له‌ وڵاتی کوه‌یت بۆ یارمه‌تی‌دانی عێراق و به‌ ناوی "نۆژه‌ن‌کردنه‌وه‌ی عێراق" به‌ڕێوه‌چوو، تورکیا ڕای‌گه‌یاند: 5 ملیار دۆلار وام ده‌داته‌ عێراق بۆ پاکسازی و ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتره‌ که‌ ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کان به‌ڵێنی به‌ عێراق داوه‌.

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێت: 5 ملیار دۆلارمان ڕه‌چاو کردوووه‌ بۆ پڕۆژه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌ریی کۆمپانیاکانمان له‌ عێراق. سه‌قامگرتنی دراوسێکه‌مان بۆ ئێمه‌ زۆر گرینگه‌ و نۆژه‌ن کردنه‌وه‌شی کاریگه‌ریی باشی له‌ ئابووری ئێمه‌دا ده‌بێت.

به‌م شێوه‌ی تورکیا زیاترین بڕی وامی له‌ ناو وڵاتانی قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، ئه‌ڵمانیا، ژاپۆن، ئه‌مریکا، ئیمارات و به‌ریتانیا بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی عێراق داناوه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11601

Your Comment

You are replying to: .
captcha