به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه به SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵێكی ئاسمانییه‌وه زانیاریی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه گوایه 37 پێشمه‌رگه‌ی دیل كه پێشتر له لایه‌ن داعشه‌وه له حه‌ویجه و له مووسڵ ده‌ستگیر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه ده‌ستگیر كراون و زیندانی كراون و حوكم دراون به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و زانیارییانه كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق پرسیاری ئه‌و 37 پێشمه‌رگه دیله‌مان كرد و له وه‌ڵامدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد هیچ پێشمه‌رگه‌یێک له زیندانه‌كانی عێراقدا نییه و له‌لایه‌ن هیچ دادوه‌رێكی ئێمه‌وه هیچ كه‌یسێكی له‌و شێوه‌یه نییه".
ڕۆستایی ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییێكتان هه‌یه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment