ده‌نگۆی حوکمی زیندانی هه‌تایی بۆ پێشمه‌رگه‌ دیله‌کانی ده‌ستی داعش ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌نگۆی حوكم‌دانی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی لای داعش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه‌ ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ هیچ پێشمه‌رگه‌یێكی دیلی لای داعش له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا بێت و حوكم درابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له ‌كه‌ناڵێكی ئاسمانییه‌وه‌ زانیاریی ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ گوایه‌ 37 پێشمه‌رگه‌ی دیل كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ له‌ حه‌ویجه‌ و له‌ مووسڵ ده‌ستگیر كرابوون، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون و زیندانی كراون و حوكم دراون به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌و زانیارییانه‌ كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌مڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق پرسیاری ئه‌و 37 پێشمه‌رگه‌ دیله‌مان كرد و له‌ وه‌ڵامدا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هیچ پێشمه‌رگه‌یێک له‌ زیندانه‌كانی عێراقدا نییه‌ و له‌لایه‌ن هیچ دادوه‌رێكی ئێمه‌وه‌ هیچ كه‌یسێكی له‌و شێوه‌یه‌ نییه‌".

ڕۆستایی ڕاشی‌گه‌یاند: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییێكتان هه‌یه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11598

Your Comment

You are replying to: .
captcha