دۆزینه‌وه‌ی وه‌جبه‌یێکی گه‌وره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له‌ مه‌هاباد

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت: وه‌جبه‌یێکی گه‌وره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له‌ مه‌هاباد دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار ئه‌سڵانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 26ی ڕێبه‌ندان به‌ هه‌واڵنێرانی وت: وه‌جبه‌یێکی گه‌وره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له‌ هه‌ڵمه‌تێکی کتوپڕدا له‌ شارستانی مه‌هاباد که‌شف کرا.

هه‌روه‌ها وتیشی: پاش گه‌یشتنی هه‌ندێک به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌باره‌ی هه‌مارکرانی ده‌رمانی بێ‌مۆڵه‌ت له‌ شارستانی مه‌هاباد کاری هه‌واڵگری له‌مباره‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و دوا جار شوێنی هه‌مار کردنی ده‌رمانه‌کان دۆزرایه‌وه‌ و پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دادوه‌ری پشکێندرا.

سه‌ردار ئه‌سڵانی باسی له‌وه‌ش کرد: له‌م پشکنینه‌دا 4 هه‌زار و 662 جۆری ده‌رمانی بێ‌مۆڵه‌ت دۆزرایه‌وه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی پسپۆڕان نرخه‌که‌ی به‌ یه‌ک میلیارد و 100 میلیۆن ڕیاڵ به‌راورد ده‌کرێت.

فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕای‌گه‌یاند: هه‌ر له‌مباره‌وه‌ که‌سێک ده‌ستگیر کراوه‌ و پاش پێکهاتنی دۆسیه‌ی سه‌ره‌تایی ڕاده‌ستی ده‌زگای داد کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11594

Your Comment

You are replying to: .
captcha