به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ردار ئه‌سڵانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ڕێبه‌ندان به هه‌واڵنێرانی وت: وهجبهیێکی گه‌وره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له هه‌ڵمه‌تێکی کتوپڕدا له شارستانی مه‌هاباد که‌شف کرا.
هه‌روه‌ها وتیشی: پاش گه‌یشتنی هه‌ندێک به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس له‌باره‌ی ههمارکرانی ده‌رمانی بێمۆڵه‌ت له شارستانی مه‌هاباد کاری هه‌واڵگری له‌مباره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دوا جار شوێنی هه‌مار کردنی ده‌رمانه‌کان دۆزرایه‌وه و پاش وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی دادوه‌ری پشکێندرا.
سه‌ردار ئه‌سڵانی باسی له‌وه‌ش کرد: له‌م پشکنینه‌دا 4 هه‌زار و 662 جۆری ده‌رمانی بێمۆڵه‌ت دۆزرایه‌وه که به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنی پسپۆڕان نرخه‌که‌ی به یه‌ک میلیارد و 100 میلیۆن ڕیاڵ به‌راورد ده‌کرێت.
فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتیزامیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند: هه‌ر له‌مباره‌وه که‌سێک ده‌ستگیر کراوه و پاش پێکهاتنی دۆسیه‌ی سه‌ره‌تایی ڕاده‌ستی ده‌زگای داد کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment