فڕۆكه‌كانی توركیا چه‌ند ناوچه‌یێكی زاخۆیان بۆردومان كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای تورکیا دوو جار گوندی بیێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆیان بۆردومان كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 25ی ڕێبه‌ندان/ 14ی فێبریویڕی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا دوو جار گوندی بیێی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆیان بۆردومان کرد.

ناوبراو وتیشی: "ئه‌و تۆپبارانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوووه‌ به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێ له ‌لای هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌ دروست بوووه."

ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا دوای ئه‌وه‌ دێت دوێنێ له‌ نزیک گوندی بیێی سه‌ر به ‌قه‌زای باتیفا شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا ڕووی دا.

دوێنێش فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كانی گوندی بیێیان كرد و به‌و ‌هۆیه‌وه‌ زیانی ماددی زۆر به ‌هاووڵاتییانی گونده‌كه‌ كه‌وت.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌/ 24ی ڕێبه‌ندان هێزه‌کانی په‌که‌که‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازیی تورکیا له‌ گوندی بیێی بیگۆفا سه‌ر به‌ ناحیه‌ی باتیفا و ڕایان‌گه‌یاند که‌ له‌و هێرشه‌دا تانکێکی سوپای تورکیایان تێک شکاندوووه‌ و 22 سه‌ربازیی تورکیاش کوژراون و 10 که‌سی‌تریش بریندار بوونه‌.

به ‌وته‌ی چه‌ند هاووڵاتییێكی گونده‌كه‌ش كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ بۆ خه‌ندان قسه‌یان كرد كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو و 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا به ‌سه‌ختی بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یێكی گوندی بیێیان كردوووه‌.

بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به‌ بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)یه‌ له ‌ناوچه‌كه‌دا كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ جه‌نگدایه‌ به‌رامبه‌ری.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه ‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیان كرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانیی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

دوای‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێكرد و تا ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11588

Your Comment

You are replying to: .
captcha