به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی باتیفای سه‌ر به قه‌زای زاخۆ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: ڕۆژی چوارشه‌ممه 25ی ڕێبه‌ندان/ 14ی فێبریویڕی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا دوو جار گوندی بیێی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆیان بۆردومان کرد.
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و تۆپبارانه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوووه به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێ له لای هاوڵاتییانی ناوچه‌كه دروست بوووه."
ئه‌و بۆردومانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا دوای ئه‌وه دێت دوێنێ له نزیک گوندی بیێی سه‌ر به قه‌زای باتیفا شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا ڕووی دا.
دوێنێش فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی ناوچه‌كانی گوندی بیێیان كرد و به‌و هۆیه‌وه زیانی ماددی زۆر به هاووڵاتییانی گونده‌كه كه‌وت.
ڕۆژی سێشه‌ممه/ 24ی ڕێبه‌ندان هێزه‌کانی په‌که‌که هێرشیان کرده سه‌ر بنکه‌یێکی سه‌ربازیی تورکیا له گوندی بیێی بیگۆفا سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفا و ڕایانگه‌یاند که له‌و هێرشه‌دا تانکێکی سوپای تورکیایان تێک شکاندوووه و 22 سه‌ربازیی تورکیاش کوژراون و 10 که‌سیتریش بریندار بوونه.
به وته‌ی چه‌ند هاووڵاتییێكی گونده‌كه‌ش كه ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ خه‌ندان قسه‌یان كرد كاتژمێر 8:00ی به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو و 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌كانی توركیا به سه‌ختی بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یێكی گوندی بیێیان كردوووه.
بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یه له ناوچه‌كه‌دا كه ساڵانێكه له جه‌نگدایه به‌رامبه‌ری.
دوای دوو ساڵ له ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و PKK، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ستیان كرده‌وه به بۆردومانی ئاسمانیی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه.
دوای ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێكرد و تا ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment