سەرپیل کەمالبای مان لە خواردن دەگرێت

بەشی تورکیا- سەرپیل کەمالبای ڕۆژێک پاش دەستگیر بوونی بەهۆی ڕەخنە لە هێرشی تورکیا بۆسەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرینی سووریا لە گرتووخانەی پۆلیسی دژەتیرۆر مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرپیل کەمالبای هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە ڕۆژی ڕابردوو لە ئەنقەرە دەستگیر کرابوو لە گرتووخانە مانی لە خواردن گرتووە.

ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی ئەستەمووڵ هەڵکوتایە سەر ماڵی کەمالبای و پاش شکاندنی دەرگای ماڵەکەی دەستی بە پشکنین کردووە و بۆخۆشی بەهۆی ڕەخنە لە هێرشی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆسەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە ئەنقەرە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو ئێستا لە زیندانێکی پۆلیسی دژەتیرۆر لەژێر چاودێریدایە و لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە ڕای‌گەیاندووە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی هەمبەر دەستگیر بوونی و نایاسایی بوونی ئەو داپەڕە مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردۆتەوە و گوتوویەتی: پێکەوە کۆمەڵگایێکی ئازاد، یەکسان و دیموکراتیک دادەمەزرێنین کە تێیدا خەڵکی وەکوو کۆیلە لە خزمەتی یەکتردا نابن. شان بە شانی یەک خەبات دەکەین و پێکەوە ژیانێکی پڕ لە ئاشتی چێدەکەین. ئێمە سەردەکەوین، ژنان سەر دەکەون، گەلی ئێمە سەر دەکەون.

سەرچاوە: فورات نیوز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11585

Your Comment

You are replying to: .
captcha