جێژنی سەدەمین ساڵیادی نووسینی یەکەمین شانۆنامەی کوردی

بەشی کوردستان- جێژنی سەدەمین ساڵیادی نووسینی یەکەمین شانۆنامەی کوردی بە تێکۆشان و هەوڵی ئەنجومەنی زانستیی زمان و ئەدەبی کوردی و ئەنجومەنی لێکۆڵینەوەی کۆلێجی هونەر و ئاوەدانکاریی زانستگای کوردستان لە ڕێکەوتی 7ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە زانستگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەختیار سەجادی بەڕێوەبەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانستگای کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: لە کۆتایی شەڕی جیهانی و لە ساڵی 1918ی زایینیدا یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئەدەبی کوردی بە ناوی عەبدوڕەحیم ڕەحمی حەکاری کە لە شەڕی جیهانیی بەشداری کردبوو لە باکۆ زیندان کرا و پاش ئازاد بوونی لە زیندان یەکەمین شانۆنامەی بە زمانی کوردی لە ژێر ناوی «مم ئاڵان» نووسیی و لە سەرەتای ساڵی 1919ی زایینیدا بڵاوی کردەوە. ئێستاش ئەم جێژنە بە بۆنەی گرنگیدان بە شانۆنامە لە زمان و ئەدەبی کوردی و ڕێزگرتن لەو کارە لە زانستگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: نووسەری ئەم شانۆنامەیە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی کوردییە و لە دۆستانی نزیکی بەدیعوزەمانی کوردییە و لە ڕۆشەنبیرانی سەدەی بیستەم دێتە ئەژمار.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11582

Your Comment

You are replying to: .
captcha