بەختیار سەجادی بەڕێوەبەری بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانستگای کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند: لە کۆتایی شەڕی جیهانی و لە ساڵی 1918ی زایینیدا یەکێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ئەدەبی کوردی بە ناوی عەبدوڕەحیم ڕەحمی حەکاری کە لە شەڕی جیهانیی بەشداری کردبوو لە باکۆ زیندان کرا و پاش ئازاد بوونی لە زیندان یەکەمین شانۆنامەی بە زمانی کوردی لە ژێر ناوی «مم ئاڵان» نووسیی و لە سەرەتای ساڵی 1919ی زایینیدا بڵاوی کردەوە. ئێستاش ئەم جێژنە بە بۆنەی گرنگیدان بە شانۆنامە لە زمان و ئەدەبی کوردی و ڕێزگرتن لەو کارە لە زانستگای کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: نووسەری ئەم شانۆنامەیە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی ئەدەبی کوردییە و لە دۆستانی نزیکی بەدیعوزەمانی کوردییە و لە ڕۆشەنبیرانی سەدەی بیستەم دێتە ئەژمار.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment