به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانێتی به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا حه‌فته‌ی ڕابردوو له ناوچه‌ی ده‌یره‌لزووری سووریا به بیانووی جووڵه به‌ره‌و شوێنی جێگیر بوونی هێزه کوردییه‌کانی هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا و سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات هێزه‌کانی نزیک له ده‌وڵه‌تی سووریایان کرده ئامانج که به‌پێی هه‌ندێ ڕاپۆرت زیاتر له 100 که‌س له‌و هێزانه له هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکادا کوژراون. هاوکات چه‌ندین ڕاپۆرتی نافه‌رمی که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌یان تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕووسیا بوو سه‌باره‌ت به کوژرانی زیاتر له 100 هاووڵاتیی ڕووسی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا بڵاو کرایه‌وه به‌ڵام سه‌رچاوه هه‌واڵییه سه‌ربه‌خۆوه‌کان پشتڕاستیان نه‌کردۆته‌وه.
به‌ڵام که‌ناڵی بلۆمبرگ ئه‌مڕۆ له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند: ده‌یان شه‌ڕڤانی ڕووسی و ئۆکراینی له هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکا له ده‌یره‌لزوور کوژراون. ئه‌ڵبه‌ت وتراوه که ئه‌و هاووڵاتییه ڕووسیانه سه‌ر به کۆمپانیایێکی ئه‌منیی ڕووس بوون و په‌یوه‌ندییان نییه به هێزه‌کانی سوپای ڕووسیا که له سووریادا جێگیرن.
به‌رپرسێکی ئه‌مریکی و سێ ڕووسی که ئاگاداری بابه‌ته‌که بوون ئه‌وه‌یان پشتڕاست کردۆته‌وه و وتوویانه هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ڕووسیا له ده‌یره‌لزووری سووریا مه‌رگهێنه‌رترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو زلهێزه له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی سارد تا ئێستا بوووه.
دوو سه‌رچاوه‌ی ڕووسی به بلۆمبرگیان وتوووه زیاتر له 200 هێزی به‌کرێگیراو که زۆربه‌یان ڕووسی بوون له‌و هێرشه ئاسمانییه‌دا کوژراون به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌مریکی ژماره‌ی کوژراوانی 100 که‌سی ڕاگه‌یاندوووه و وتوویه‌تی ڕوون نییه چه‌ند که‌سیان هاووڵاتیی ڕووسیایی بوون.
ڤیلادیمیر فرۆلۆف دیپلۆماتی پێشووی ڕووسیا و شرۆڤه‌کاری سه‌ربه‌خۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی به ئابڕووچوونێکی گه‌وره ناو بردوووه و پێی وایه ڕووسیا وا ده‌نوێنێت که هیچێک ڕووی نه‌داوه.
بلۆمبرگ له زاری میدیاکانی ڕووسیاوه وتوویه‌تی: ئه‌و هێزه ڕووسیایانه که له ڕه‌وتی هێرشی ئاسمانیی ئه‌مریکا بۆ ده‌یره‌لزوور کوژراون سه‌ر به کۆمپانیای ئه‌منیی ڤاگنه‌ری ڕووسی بوون که هاوتای کۆمپانیای ئه‌منیی بلاک ڤاتری ئه‌مریکا له ڕووسیایه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment