به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "به گوێره‌ی ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی ئه‌نجاممان داوه، عه‌بادی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه ناكات".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و لیژنه وردبینییانه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراون به‌نیازن تاوه‌كوو مانگی مه‌ی ئه‌مساڵ هه‌رێم سه‌رقاڵ بكه‌ن به وردبینی له لیستی مووچه و ئه‌و پرۆسه‌یه درێژ بكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده زیاتر ده‌ڵێت: "له ئێستادا فشاری نێوده‌وڵه‌تیی زۆر له‌سه‌ر عێراق هه‌یه كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ک له به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هاتوونه‌ته ده‌نگ".
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌كه‌ی كوه‌یتیشدا فشاری زۆر خراوه‌ته سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات به‌ڵام عه‌بادی تا ئێستا نه‌چۆته ژێر باری ئه‌وه‌ی یه‌ك سولفه‌ش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی وت: "له ئێستادا له ناو عێراق عه‌بادی وا خۆی نیشان ده‌دات كه هه‌رێمی كوردستانی لاواز كردوووه، ئه‌گه‌ر مووچه ڕه‌وانه بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ده‌بێت بۆیه ئاماده نییه تاوه‌كوو دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌نگاوه به‌رامبه‌ر هه‌رێم بنێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment