به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕش له دیداری فه‌رمانبه‌رانی کۆنگره‌ی شه‌هیدانی پارێزگای به‌لووچستان تیشکیان خسته سه‌ر مێژووی سیستان که له نێو هه‌موو ئیتنیکه ئێرانییه‌کان نموونه‌ی که‌می لێ ده‌بینرێت و گوتیان: سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و دهفرایهتییانهوه له سه‌رده‌می قاجار و په‌هله‌ویدا هیچ ئاوڕێک له خه‌ڵکی سیستان نه‌درایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بوووه هۆی کوێر بوونه‌وه‌ی لێهاتوویی و زه‌وقی ناوچه‌که.
به‌ڕێزیان ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران ئاراسته کراوه به ده‌لاله‌ت ده‌زانن له‌سه‌ر محه‌به‌تی دوو لایه‌نه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که و نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی گوتیشیان: پێویسته به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌ت به شێوازێکی جیدی پێداویستیی خه‌ڵکی ئه‌م پارێزگایه که سه‌ره‌کیترینیان شیرین کردنی ئاو و کردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنه پێوشوێنگری بکه‌ن و که‌رتی تایبه‌ت بێته مه‌یدان و گوژمه و داراییی سندوقی گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی به‌کار بهێنرێت بۆ ئاراسته کردنی خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌که.
ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی سیستان و به‌لووچستانیان هاوشێوه‌ی کوردستان و گوڵستان به هێمای یه‌کڕیزیی ئیسلامی و پێکه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی شیعه و سوننه خه‌ملاند و زیادیان کرد: وریای سیاسه‌ت و پیلانی دووفاقی خستنه‌وه‌ی دوژمنان ببن. شه‌هید بوونی گه‌نجێکی سوننه له به‌ره‌ڤانی پیرۆز یان شه‌هید بوونی مهولهوییێکی ئه‌هلی سوننه به بۆنه‌ی پارێزگاری کردن له شۆڕشی ئیسلامییه‌وه ده‌یسه‌لمێنێت که برایانی شیعه و سوننه له دژوارترین مه‌یدانه‌کاندا شان به شانی یه‌ک ئاماده بوون و پێویسته به چالاکیی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری ئه‌و یه‌کڕیزییه ڕاسته‌قینه‌یه پیشان بدرێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی خۆڕاگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رانبه‌ر کوێره‌وه‌ری و نه‌زانیی مۆدێڕن ده‌گێڕنه‌وه بۆ وره‌ی به‌رز و ئیمان و لهخۆبوردهییی خه‌ڵکی ئێران و ده‌ڵێین: هێمای ئیمانی ڕاسته‌قینه شه‌هیدان و گیانفیدایانن هه‌ر بۆیه‌ش پێویسته نیزامی ئیسلامی ڕێز له شه‌هیدان بگرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment