کوردپرێس- لەکۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا، لەپەرلەمانی عێراق، سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی"بودجەی ھەموارکراو کە لەلایەن حکوومەتەوە نێردراوە، بۆ پەرلەمان ھیچ گۆرانکارییێک یان تێبینی، یان داواکانی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ئەو پارێزگایانەی زیانیان بەرکەوتوووە یان بەرھەمھێنەری نەوتن، جێگیر نەکراوە، جگە لەو پێشنیارانەی کە لە لایەن سندووقی دراوی نێودەوڵەتی کراون".
جبووری، ئاماژەی بەوەش کردوووە، کەبڕی دوو تریلیۆن، دینار بۆ بودجە زیادکراوە، کە دەسەڵاتی خەرج کردنی داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابین کردنی خەرجی فریاگوزاری و پڕکردنەوەی کورتھێنان، لەشایستە داراییەکان، وەکوو مووچە و تۆڕی ئاسایش و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و ئەوەش کاریگەریی کردوووە لە سەر پەسەند نەکردنی بودجە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستە ڕوو، کە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە یەکلا نەکراوەتەوە و جەختی لەسەر پەسەندکردنی بودجە کردەوە بە رێککەوتنی ھەموو پێکھاتەکان.
پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، بۆ ساڵی ٢٠١٨ تائێستا پەسەند نەکراوە، بەھۆی ناکۆکیی پێکھاتەکان و کورد داوای کردوووە، پشکی ھەرێم بۆ سەدا ١٧ زیاد بکرێت، تا ئێستا داواکەیان جێبەجێ نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment