بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامەی ئەلئەخباری لوبنان لەو بارەیەوە نووسیویەتی: ئەمریکا دەمێکە بەرنامەی داڕشتوووە بۆ دامەزراندنی بنکەیێکی سەربازی لە نزیک ناوچەی ئێمام وەیس و ئامانجەکەشی ئەوەیە ڕێگری بکات لە دزە کردنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە جێناکۆکەکان لە جەلەولا، سەعدیە و مێقدادیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوووە نەخشەکەی ئەو بنکە سەربازییە دەری دەخات کە ئەمریکا بەنیازە لەو ناوچانەدا کە حەشدی شەعبیی تێدایە بنکەی سەربازی دابمەزرێنێت.
ئەوی ڕۆژنامەیە نووسیویشیەتی: بنکەی سەربازیی قەیارە لە پارێزگای سەڵاحەدین و حەویجە و بنکەیێکیش لە نزیک تەلەعفەر دوو نموونەی ئەو بنکە سەربازییانەن کە ئەمریکا بە نیازی ڕێگری کردن لە دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دایمەزراندوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment