به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا له پۆلێنبه‌ندیی بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی داهاتووی خۆی بودجه‌یێکی بۆ مه‌شق‌پێکردن و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی کوردی سووریا و هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان دیاری کردوووه.
به‌پێی پۆلێنبه‌ندیی بودجه‌ی سه‌ربازیی ساڵی نوێی ئه‌مریکا، 1.4 میلیارد دۆلار بۆ ڕاهێنان و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا، سوپای عێراق و (کورده‌کان) له عێراق و سووریا ته‌رخان دراوه که 850 میلیۆن دۆلاری بۆ هێزه‌کانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له هه‌رێمی کوردستان خه‌رج ده‌کرێت.
له بودجه‌ی ساڵی نوێی ئه‌مریکادا 300 میلیۆن دۆلاریش بۆ مه‌شق پێکردن و پڕچه‌ک‌کردنی هێزه‌کانی کورد- عه‌ره‌بی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له سووریا ته‌رخان دراوه. پێنتاگۆن هه‌روه‌ها 250 میلیۆن دۆلاریشی بۆ دابین کردنی ئاسایشی سنوور له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ته‌رخان داوه.
پێشتر ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندبوو که هێزێکی پاسه‌وانی سنووری 30 هه‌زار که‌سی پێکهاتوو له هێزه‌کانی کورد و عه‌ره‌بی سووریا پێک ده‌هێنێت و که‌ره‌سته‌ی پێویستیش ڕاده‌ستی ئه‌وان ده‌کات.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment