بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە دیدارەکەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا پشتگیریی وڵاته‌كه‌ى و سه‌رۆك ماكرۆنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه، هیوایشی خواست ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا ده‌ستیان پێكردوووه، ئه‌نجامێكی باشیان لێ بكه‌و‌ێته‌وه و ببنه هۆی ده‌ست پێكردنی دانووستانێكى جددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕای­گه‌یاند فه‌ڕه‌نسا هاوكار ده‌بێت و هه‌ردوولا هان ده‌دات بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده بوون، دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆی لیژنه ته‌كنیكییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه بۆ چه‌ند دۆسیایێك دروست كراون، تاوتوێ كران و تیشك خرایه سه‌ر دوایین كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و لیژنانه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانى و حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌غدا و داڤۆس.
هەروەهاش هه‌ردوولا هیوایان خواست ئه‌م كه‌ناڵه‌ی بۆ گفتوگۆ كراوه‌ته‌وه، به ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی بگات و ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
لای خۆیشیەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، دوباره سوپاسی سه‌رۆكی فەڕەنسای كرد كه دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو بۆ یه‌كه‌م جار له پاریس پێشوازیی له شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌و ئابڵۆقه سیاسی و دیپلۆماسییه‌ی شكاند كه به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پێنرابوو.
تاوتوێكردنى دۆخی ناوچه‌كه، پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، قۆناغی دوای داعش، كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق كه له كوێت به‌ڕێوه ده‌چێت و گرنگیی به‌شداریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا و هه‌وڵ­دان بۆ سوودمه‌ندبوون له هاوكارى و پڕۆژه‌كانى، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
دوای ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر، ئێواره‌ى ڕۆژی دووشه‌ممه 12/2/2018، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و شاندێكى یاوه‌رى كه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵیۆزخانه‌ى فه‌ڕه‌نسا له به‌غدا و كونسوڵخانه‌ى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر پێكهاتبوو، له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بوونه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment