بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆنگرەیە ئەوەیە تا جارێكی دیكە ناوچە وێران بووەكانی عێراق كە بەھۆی شەڕی داعش وێران بوونە نۆژەن و ئاوەدان بكرێتەوە، بە بڕوای بەشێک لە بەشداربووان، بەشی ھەرێمی كوردستانیش لە كۆنگرەی كوێت دەبێت. بۆ ئەوەی وەبەرھێنەرانی بیانی روو لە ھەرێمی كوردستان بكەن.
نورەدین موراح، سەرنووسەری تەلەڤزیۆنی كوێتی، رایگەیاند: "ئەو كۆنگرە بۆ ئاوەدان كردنەوەی عێراق زۆر گرنگە، چونكە عێراق بە قەیرانێكی گەورەدا تێدەپەڕێت، چونكە داعش وێرانكاری و كوشتاری لە ھەموو عێراق ئەنجام داوە، ئەركی وڵاتان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە ھاوكاری عێراق بكەن".
ھەر سەبارەت بەو باسەوە، سەمیرە فریمش، سەرنووسەری ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەلنەھاری كوێتی گوتی: "كۆنگرەی ئاوەدان كردنەوەی عێراق لە كوێت، 70 وڵات و زیاتر لە دووھەزار كۆمپانیا بەشداری تێدا دەكەن، لەوباوەڕەدام پشكی ھەرێمی كوردستانیش لەو كۆنگرەیەدا دەبێت، وەبەرھێنەرانی بیانی روو دەكەنە ھەرێمی كوردستان".
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment