بەپێی هەواڵی کوردپرێس،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد سه‌ربازانی ئه‌مریکا یه‌په‌گه‌یان هێناوه‌ته منبج و دوای ئۆپه‌راسیۆنی منبج، ئه‌مریکا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا که یه‌په‌گه ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌کات، به‌ڵام هاوشێوه‌ی به‌ڵێنه‌کانی دیکه که دابوونی، ئه‌م به‌ڵێنه‌شی نه‌برده سه‌ر.
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت له ناوچه بیابانییه‌کانی سووریا و له ناوچه‌کانی نزیک سنووری عێراق داعش له چه‌ند ناوچه‌یێک بوونی هه‌یه و گوتی: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها وه‌ک بیانوویێک بۆ درێژه‌دان به هاریکارییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه، ده‌ست بۆ ئه‌و گرووپه بچووکانه‌ی داعش نابه‌ن.
هەر لەم بارەیەوە سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتوویەتی ئەگەر پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە یەپەگە درێژەی پێبدرێت ئەگەری ئەوەی هەیە تورکیا بنکەی ئاسمانیی ئینجیرلیک لە ئەمریکا بسێنێتەوە.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment