به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) گوتوویه‌تی: هێزی سه‌ربازیی تورکیا نابێت بچێته سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین. ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه سه‌رۆکی CHP ئه‌و داوایه ئاراسته ده‌کات. سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه بڕوایان وایه چوونی هێزی سوپای تورکیا به‌ره‌و عه‌فرین قوربانی و خه‌ساری زیاتری بۆ تورکیا ده‌بێت چوونکه یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ئه‌زموونێکی کارایان له شه‌ڕی سه‌ر شه‌قامدا هه‌یه به‌ڵام قلیچدار ئۆغڵۆ ئه‌م جاره‌یان سه‌باره‌ت به کوژرانی خه‌ڵکی سڤیل هۆشداری داوه.
ناوبراو گوتوویه‌تی: ئێمه پاڵپشتیی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فرین ده‌که‌ین. ئێمه نامانهه‌وێت گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ته‌نیشت سنووره‌کانی ئێمه مه‌ته‌رێزیان هه‌بێت. ئێمه ده‌بێت سنووره‌کانمان بپارێزین به‌ڵام چوونه نێو شاری عه‌فرین بابه‌تێکی جیاوازه بۆچی ده‌بێت بچیته شارێکه‌وه که 500 هه‌زار که‌س حه‌شیمه‌تیه‌تی؟ چۆن ده‌ته‌وێت تیرۆریست و خه‌ڵکی ئاسایی لێک جیا بکه‌یته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه بچینه نێو شاری عه‌فرین گۆمهخوێن دروست ده‌بێت.
سه‌رۆکی CHP دووپاتی کرده‌وه نابێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات بکشێت.
ناوبراو زیادی کردوووه: گیانی سه‌ربازه‌کانمان بێبایه‌خ نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان ده‌یهه‌وێت کۆتایی به تیرۆر له سووریا بهێنێت مه‌شق به سوورییه‌کان بکات که خۆیان به‌ره‌نگاری ببنه‌وه. چ پاساوێک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئێمه خاکی سووریا بپارێزن به‌ڵام گه‌نجه سوورییه‌کان لێره بۆی که‌وتوون.
قلیچدار ئۆغڵۆ ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ڕۆژئاوا گرتوووه که ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینیان کردۆته بازاڕی فرۆشتنی چه‌که‌کانی خۆیان.
ناوبراو زیادی کردوووه: پڕچه‌ک کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌نها خوێن و خوێن ڕشتنی زیاتری لێده‌که‌وێته‌وه.
سه‌رۆکی CHP گوتووشیه‌تی: ڕووی ده‌مم له هه‌موو موسڵمانانی جیهانه. ئه‌و خوێنه ده‌ڕژێت خوێنی موسڵمانانی جیهانه. موسڵمانان یه‌کتری ده‌کوژن. ئه‌وانه‌ی چه‌کیان ده‌ده‌نێ وڵاتانی ڕۆژئاوان. بۆچی بیر له ڕه‌نج و ئازاری خه‌ڵکی سووریا و عێراق ناکه‌نه‌وه؟
سه‌رچاوه: حوڕییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment