کوردپرێس: فه‌رمانده‌کانی YPG زۆر به گومان بوون له پێوه‌ندیی ڕووسیا و تورکیا و وێنای ئه‌وه‌شیان کردبوو پاش ئازاد کردنی شاری ڕه‌قه ئه‌مریکا هه‌ڵوێسته‌که‌ی به‌رانبه‌ر به کورد بگۆڕێت هه‌ر بۆیه‌ش وێ‌ده‌چێت کورده‌کان تێگه‌یشتبوون که ده‌بێت خۆیان به ته‌نها باری قورسی به‌رخۆدان و به‌رگری کردن له به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیاوه به شان بکێشن.
دیاره سوپای تورکیا تا ئێستا به فڕۆکه‌ی جه‌نگی و له به‌رزاییی به‌رزه‌وه کورده‌کان تۆپباران ده‌کات و ئه‌وه‌ش ده‌ستکراوه‌ییی کوردی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌هێشتۆ‌ته‌وه. به‌و حاڵه‌شه‌وه YPG عه‌فرینی زۆر لا گرینگه و بڕوای وایه ئه‌گه‌ر تورکیا به‌نیاز بێت هێزی کورد له عه‌فرین شکست پێ بهێنێت ده‌بێت ئه‌وان له هه‌موو ناوچه‌ی باکووری سووریا و به درێژاییی سنووره‌کانی تورکیا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ببنه‌وه. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه وێ‌ده‌چێت هێزی کوردی سووریا بۆ پاراستن و به‌رگری کردن له که‌وتنی عه‌فرین ده‌ست ده‌ده‌نه په‌ره‌پێدانی شه‌ڕه‌که به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا.
ئاستی توانای YPG ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت که ئاگری شه‌ڕ و هێرشی تورکیا په‌ره بسێنێت. لێره‌ش خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه ئایا عه‌ره‌بی سووریا ئاماده‌یه شان به شانی YPG شه‌ڕێکی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ تورکیا بکات.
هه‌وڵی تورکیا و هێزی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته له سووریا بۆ داگیر کردنی هه‌ندێک له ناوچه‌کانی عه‌فرین سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆی به‌خۆوه نه‌بینیوه. سه‌رکرده‌کانی YPG بڕوایان وایه زه‌مه‌ن و کات یارمه‌تییان ده‌دات و هه‌رچی شه‌ڕه‌که درێژتر بکرێته‌وه به‌ختی زیاتریان هه‌یه بۆ کێشه دروست کردن بۆ هێزی تورکیا و کۆکردنه‌وه و یه‌کخستنی دیکه‌ی کورده‌کانی سووریا و وڵاتانی دیکه. ئه‌وه‌ی بوووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا بۆ هێرشی خۆی عه‌فرین هه‌ڵبژێرێت ئه‌و ڕاستییه‌یه که ناوچه‌ی عه‌فرین له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا و هاوکاریی هێزه‌کانی YPGیه.
ئه‌مریکا بۆ پاراستنی عه‌فرین هیچ ئیلتیزامێکی نییه ئه‌گه‌رچی YPGی له به‌رانبه‌ر هێرشی داعشدا پاراست. شه‌ڕی عه‌فرین هه‌روه‌هاش جیاوازیی نێوان YPG و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردی عێراق ده‌خاته ڕوو. YPG له به‌رانبه‌ر هێرشه قورسه‌کانی تورکیاوه به هیچ له‌ونێک ئاماده نییه عه‌فرین ڕاده‌ست بکات به‌ڵام کورده‌کانی عێراق بێ هیچ به‌رگری کردنێک پاش ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێر که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکییه‌کانیان ته‌سلیمی هێزی عێراقی کرد.
YPG بڕوای وایه هۆی ملدانی ڕووسیا به هێرشه سه‌ربازییه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین هه‌وڵدانه بۆ لاواز کردنی کورد و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پێگه‌ی حکوومه‌تی مه‌رکه‌زیی سووریا له داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا. ئه‌و پرسه‌ش ئه‌گه‌ری به‌شداری کردنی کورد له هه‌موو چه‌شنه پلانێک بۆ ئاشتی که ڕووسیا پشتیوانیی کردبێت که‌م ده‌کاته‌وه.
* توێژه‌ری ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا
سه‌رچاوه: ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment