به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشووى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند که
ژماره‌یێكى زۆر چه‌كدارى داعش به شێوه‌ى مه‌فره‌زه به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانى كه‌ركوك و دیاله و سه‌ڵاحه‌دین دا بڵاوبوونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێک به‌رپرسى ئه‌منى ترسیان له كه‌وتنه‌وه‌ى حه‌ویجه هه‌یه.
گوتیشى: "هه‌موو ئه‌و داعشانه‌ى پێشتر له حه‌ویجه بوون و پێشتر خۆیان شاردبۆوه، ئێستا له ناوچه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه."
له ماوه‌ى دوو مانگى ڕابردوودا چه‌كدارانى داعش له ناحیه‌كانى زاب و ریاز و سنوورى حه‌ویجه‌ى ڕۆژئاواى كه‌ركووک، چه‌ندین پله‌دارى پۆلیس و كه‌سایه‌تى و هاووڵاتییان كوشتوون.
هه‌روه‌ها چه‌ند شه‌وێک له‌مه‌وبه‌ر له‌نێو قه‌زاى خانه‌قین سەر بە پارێزگاى دیاله‌شدا كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ئه‌منیه‌تى قه‌زاكه كه‌وتۆته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان، چه‌ند چه‌كدارێكى ده‌مامكدار 7 گه‌نجیان كوشت و دوو گه‌نجى تریان بریندار كرد.
به‌پێى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وەکانی سەرەتایی، ئه‌و چه‌كدارانه به ماتۆرسکلێت له گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى قه‌زاى خانه‌قینه‌وه دزه‌یان كردۆته نێو قه‌زاكه و سه‌ر به داعش بوون.
شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى له پارێزگاى دیاله، ئاماژه‌ى به‌وه كرد هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه خه‌ڵكى گونده‌كانى پارێزگاى دیاله‌ن و پێشتر له مووسڵ و ناوچه‌كانى‌تر بوون، جارێكى تر بۆ گونده دووره ده‌سته‌كانى دیاله گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ناوبراو به ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند: "داعشه‌كان كه به شێوه‌ی مه‌فره‌زه به ناوچه‌كه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ده‌یانه‌وێت دۆخى ئه‌منى شاروشارۆچكه‌كان تێک بده‌ن."
تێكچوونى ئه‌منییه‌تى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، له كاتێكدایه پێشتر پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان ئه‌و ناوچانه‌ى ده‌پاراست، به‌ڵام له دواى 16ى ئاکته‌وبری ساڵى ڕابردووه‌وه هێزه عێراقییه‌كان به سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌دا باڵاده‌ست بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment