کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم دیاری نه‌کراوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کیفاح مه‌حموود له‌ لێدوانێکدا گوتوویه‌تی: تا ئێستا کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی هه‌رێم دیاری نه‌کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کیفاح مه‌حموود ڕاوێژکاری ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ گفتوگۆیێکی ته‌له‌فۆنیدا به‌ سپۆتنیکی ڕووسیای وتوووه‌: دوایین دانیشتن له‌سه‌ر موناقشه‌ کردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ژماره‌یێک له‌ نوێنه‌رانی حیزبه‌ کوردستانییه‌کان پێش چه‌ند ڕۆژ به‌ڕێوه‌ چوو به‌ڵام تا ئێستا کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ دیاری نه‌کراوه‌.

ناوبراو زیادی کرد: هه‌موو به‌رپرسان و قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن کۆده‌نگن به‌ڵام هه‌ندێک کێشه‌ی ته‌کنیکی له‌م نێوانه‌دا هه‌یه‌.

کیفاح مه‌حموود ئاماژه‌شی به‌ ئه‌گه‌ری دیاری کردنی کاتی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن بۆ پاش مانگی سێپتێمبێری داهاتوو کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11489

Your Comment

You are replying to: .
captcha