بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەوڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان سێهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئەنقەرەی تورکیا و لە هۆڵی وەرزشیی ئەنقەرە ئارێنا بە ئامادە بوونی ٣٢ هەزار کەس بەڕێوەچوو و تێیدا پەروین بوڵدان و تەمەڵ سزایی وەکوو هاوسەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردران.
لەم کۆنگرەیەدا سەرەڕای سیاسەتوانانی ناوخۆ، ژمارەیێک نوێنەری پارتە ئەورووپییەکان و نوێنەرانی پارلەمانی ئەورووپاش ئامادە بوون و پەیامی سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیگەن یوکسکداغیش لە ڕێوڕەسمەکە خوێندرایەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیواری تورکیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment