بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند لە ڕێکەوتی 20ی جانیڤێرییەوە کە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون دەستی پێکردووە تا ئێستا کە 11ی فێبریڤێرییە 70 کەس لە هێزەکانی تورکیا لەوان 30 هێزی سەربازیی تورک کوژراون. ئەم ئامارەی حکوومەتی تورکیا لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە سەرچاوەکانی دیکە باس لە کوژراونی زیاتر دەکەن، لەوەی کە دوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە.
22هەمین ڕۆژ
کوژرانی 2 سەربازی تورکیا بە هۆی داکەوتنی کۆپتەرێکی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین و 9 سەربازی دیکە لە پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی YPG لە عەفرین.
21مین ڕۆژ
کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە باشووری ڕۆژئاوای عەفرین لە پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی YPG.
19هەمین ڕۆژ
کوژرانی 2 هێزی سەربازیی تورکیا لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر کاروانی هێزی سەربازیی تورکیا لە باشووری ڕۆژئاوای بلبل و دەڤەری ناوچەی الماسکی.
18هەمین ڕۆژ
کوژرانی 3 سەرباز بە گوللە هاوەن ئەوەش لە هێرش بۆ سەر شارۆچکەی ئاتما لە لایەن هێزەکانی YPGوە.
17هەمین ڕۆژ
کوژرانی سەربازێکی تورک لە پێکدادانی عەفرین لەگەڵ YPG.
15هەمین ڕۆژ
کوژرانی 7 هێزی سەربازیی تورکیا بە هۆی هێرشی مووشەکیی YPG بۆ سەر تانکێکی ئەرتەشی تورکیا.
14هەمین ڕۆژ
کوژرانی 8 شاروەمەندی سڤیل بە هۆی داکەوتنی گوللە هاوەن.
12هەمین ڕۆژ
کوژرانی شارومەندێکی دیکە لە شاری ڕیحانلی.
9هەمین ڕۆژ
کوژرانی 3 سەربازی تورکیا و 13 میلیشیای سەر بە ئەرتەشی تورکیا.
5مین ڕۆژ
کوژرانی 2 سەربازی تورکیا لە پێکدادانیان لەگەڵ YPG.
4مین ڕۆژ
کوژرانی 2 هێزی ئەرتەشی تورکیا لە عەفرین.
3هەمین ڕۆژ
کوژرانی فەرمانبەرێکی تورک بە هۆی هێرشی مووشەکییەوە.
2هەمین ڕۆژ
کۆژرانی پەنابەرێکی سووری لە شاری کیلیس.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا TSK
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment