کوردپرێس:
قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شنگالی سەر بەپارتی دیموكراتى كوردستان لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا وتویهتى:"لەدوای ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمو بەغدا لەبارەی دۆخی شنگال، چەکدارانی سەر بەپهكهكه نەهەر شارەکەیان چۆڵنەکردوە، بەڵکو ژمارەشیان زیاترکردوە"، ئهوهشى وتوه:"ئەگەری هەیە بەهۆی پەکەکەو حەشدی شەعبییەوە لەشنگال شەڕ دروستبێت وتورکیا هێرش بکاتە سەر ناوچەکە.
شەشۆ لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێمو بەغدا لەشنگال وتویەتی"ئەو ڕێکەوتنە بەهیچ جۆرێک جێبەجێنەکراوە، لەبەرئەوەی پەکەکەو حەشدی شەعبی دەڵێن ئێمە لەشنگال دەرناچین، بەڵکو بۆ شەڕی تورکیاو هێزەکانی پێشمەرگەش ئامادەین".
لەبارەی مەترسییەکانی هێرشی تورکیا بۆسەر شنگال شەشۆ ڕایگەیاندوە، "ئەگەر پەکەکە شنگالی چۆڵبکردایە تورکیا هێرشینەدەکرد، لەبەرئەوەی تورکیا لەبەر پەکەکە هێرشدەکات نەک لەبەر خەڵکی سڤیلو حکومەتی عێراقی".
هەروەک مەترسی خۆیشى پیشانداوە بەوەی ڕودانی هەر شەڕێک دەبێتە هۆی وێرانبونو دوبارە ئاوارەبونەوەی خەڵکەکەی.
قاسم شەشۆ ئاماژەی بەوەشکردوە، ماوەی چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شنگالو ئەوان دەڵێن هێنانی ئەو هێزە بۆشەڕی تورکیایە.
باسی لەوەشکردوە، هێزهكانى حەشدی شەعبی هێزی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرشبکاتەسەر شنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێرانو تورکیاو لەو ناوەشدا خەڵکی شنگال دەبێتە قوربانی.
Your Comment