بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەنسوور بەععیجی لە بەیاننامەیێکدا دەنووسێت: حکوومەتی فیدراڵ دەبێ هەرچی زووتر ڕوون بکاتەوە بۆ خەڵک کە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لەم وڵاتە چەندەیە و کەی عێراق چۆڵ دەکەن و ڕۆڵیان پش سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستاندا چییە؟
زیادیشی دەکات: ئەمریکا ئێستا هەوڵ دەدات بەسەر خاکی عێراقدا زاڵ ببێت و دیکەی وڵاتانیش بەربەرەکانێی خۆیان لەگەڵ ئەمریکایان بۆ خاکی عێراق گواستۆتەوە بەڵام ئێمە مۆڵەتی ئەوەیان پێنادەین.
جەختیش دەکاتەوە: باس کردن لە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکی تەنیا بۆ پۆخڵە کردنی بابەتی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراقە دەنا دەبێ ئەمریکییەکان عێراق چۆڵ بکەن چوونکە ئێمە چیدی پێویستمان پێیان نەماوە.
سەرچاوە: هەواڵدەریی ئەلغەد پرێس
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment