١٤٨ هێزی کورد و ١٨٥ هێزی سوپای تورکیا و سەربزێوان لە عەفرین کوژراون

بەشی جیهان- ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە سووریا ڕای‌گەیاند لە ماوەی ٢١ ڕۆژی هێرشی تورکیا بۆسەر عەفرین تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لەوان ٢٧ هێزی سوپای تورکیا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕای‌گەیاند لە ماوەی ٢١ ڕۆژی ڕابردوودا کە تورکیا هێرشی کردۆتە سەر عەفرین لە باکووری سووریا تا ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس کوژراون. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە پێکدادانەکان پاش ئەوەی کۆپتەرێکی تورکیا لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە خراوەتە خوار تەشەنەیان سەندووە و چڕتر بوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات ئەو ئۆپەراسیۆنە خەساری گیانیی زۆری لێکەوتۆتەوە و ١٤٨ کەس لە هێزەکانی یەپەگە و خۆبەخشە کوردەکان کوژران. هەروەها ١٨٥ کەسیش لە هێزەکانی سوپای تورکیا و سەربزێوەکانی سەر بەو سوپایە کوژراون کە ٢٧ کەسیان وەکوو ٢ فڕۆکەوانی کۆپتەرەکە لە ڕیزی سوپای تورکیادا بوونە.

لەبارەی خەساری خەڵکی مەدەنیشەوە چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا باس لەوە دەکات تا ئێستا ٧٤ هاووڵاتیی سڤیڵ بریتی لە ٢١ منداڵ و ١٣ ژن لە کورد و عەرەب و ئەرمەنی گیانی خۆیان لەدەست داوە و بە دەیان کەسیش بریندار بوونە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11460

Your Comment

You are replying to: .
captcha