یه‌كێتی پیلانێكی‌ توركیا دژی‌ كورد و كه‌ركووک ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتیمانیی‌ كوردستان مه‌ترسییێكی‌ گه‌وره‌ی‌ توركیا سه‌باره‌ت به‌ كورد له ‌كه‌ركووک ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسێكی‌ یه‌كێتیش له‌و شاره‌ ئاشكرای ده‌كات "توركیا ده‌ستی‌ هه‌یه‌ له‌وه‌ی هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه ‌و سوپای‌ عێراق له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ (كه‌یوان) پێكنه‌هێنرێت".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، غازی كه‌ركووكی جێگری‌ لێپرسراوی‌ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی‌ به ‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر باس له ‌پێكهێنانی‌ هێزی‌ هاوبه‌شی‌ پێشمه‌رگه و سوپای‌ عێراق و ئه‌مریكا كرا له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ كه‌یوان، به‌ڵام به‌غدا تا ئێستا ئاماده ‌نییه‌ كار له‌ سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ بكات".

ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد: "توركیا پیلانی‌ هه‌یه‌ كورد له ‌كه‌ركووک به‌شداری ئیداره‌دانی‌ پارێزگاكه‌ نه‌كات و له ‌ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ ئه‌و فشاره‌ی دروست كردوه‌، هه‌ر بۆیه‌ عێراقیش ئاماده‌ نییه‌ هه‌ماهه‌نگیی‌ ته‌واو له ‌كه‌رکووک له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بكات".

سه‌باره‌ت به ‌بوونی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ كه‌یوان غازی‌ كه‌ركووكی‌ جه‌ختی كرده‌وه:، "له‌و سه‌ربازگه‌یه‌ تیمێكی‌ تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ بوونی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانكاریی له‌و ناوچانه‌ له ‌چه‌ند بوارێكدا ئه‌نجام بدرێت".

له ‌باره‌ی‌ به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌دانی‌ هاوبه‌شی بازگه‌كانی‌ كه‌ركووک به ‌هاوبه‌شی له‌ نێوان پێشمه‌رگه ‌و سوپادا ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ وتی‌: "تا ئێستا حكوومه‌تی‌ عیراق ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه‌ و هیچ به‌ره‌وپێشچونێكیش له‌و بواره‌دا ڕووی نه‌داوه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11447

Your Comment

You are replying to: .
captcha