30 پاس لە دیاربەکرەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوتن

بەشی تورکیا- سبەینێ کۆنگرەی پارتی دیموکراتیکی گەلان بەڕێوە دەچێت و لە ئامەدەوە 30 پاس و دەیان ئوتۆمبێلی شخسی بەرەوە ئەنقەرە بەڕێ کەوتوو بۆ ئەوەی بەشداریی کۆنگرەکە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەدێعە ئاک کایا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی HDP کرد و وتی: دەستگیر کردن و هەڵمەتی دژ بە پارتی دیموکراتیکی گەلان نەیتوانیوە ئاوڕی ئێمە بۆ بەڕێوە بردنی کۆنگرە بە لاڕێدا بەرێت و لەو پێناوەشدا 30 پاس و دەیان ئوتوبمێلی شەخسی لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوتوون بۆ ئەوەی بەشداریی کۆنگرەکە بکەن و ئەگەر ڕێگری و لەمپەر نەبووبا بێگومان ئەو ڕەقەمە زۆر زۆرتریش دەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەرنامەیێکی 6 مانگەی وردمان بۆ بەڕێوە بردنی کۆنگرەکە دابین کردبوو. هاوکات کە ئامادکاریمان بۆ ئم کۆنگرەیە دەکرد کۆنگرە خۆجێییەکانیشمان بەڕێوە دەبرد.

ئاک کایا ئەوەشی وت: جارێکی تر لە کۆنگرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە پارت دیموکراتیکی گەلان ئاسۆی ڕوونی هیوای جەماوەری کوردی تورکیایە. سەرەڕای هەموو ئەو چەواشەکاری و تاوانانەی دژ بە پارتەکەمان دەکرێت خەبات بەردەوامە. نزیک بە دە هەزار سیاسەتوان لە زیندانەکانی تورکیا بەند کراون بەڵام بەوەشەوە لەم ماوەیەدا هەدەپە توانیویەتی خۆی یەک بخاتەوە و وزەی ئەوسای بە دەست بهێنێتەوە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

News Code 11445

Your Comment

You are replying to: .
captcha