بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەدێعە ئاک کایا ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بەڕێوەچوونی کۆنگرەی HDP کرد و وتی: دەستگیر کردن و هەڵمەتی دژ بە پارتی دیموکراتیکی گەلان نەیتوانیوە ئاوڕی ئێمە بۆ بەڕێوە بردنی کۆنگرە بە لاڕێدا بەرێت و لەو پێناوەشدا 30 پاس و دەیان ئوتوبمێلی شەخسی لە ئامەدەوە بەرەو ئەنقەرە بەڕێ کەوتوون بۆ ئەوەی بەشداریی کۆنگرەکە بکەن و ئەگەر ڕێگری و لەمپەر نەبووبا بێگومان ئەو ڕەقەمە زۆر زۆرتریش دەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمە بەرنامەیێکی 6 مانگەی وردمان بۆ بەڕێوە بردنی کۆنگرەکە دابین کردبوو. هاوکات کە ئامادکاریمان بۆ ئم کۆنگرەیە دەکرد کۆنگرە خۆجێییەکانیشمان بەڕێوە دەبرد.
ئاک کایا ئەوەشی وت: جارێکی تر لە کۆنگرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە پارت دیموکراتیکی گەلان ئاسۆی ڕوونی هیوای جەماوەری کوردی تورکیایە. سەرەڕای هەموو ئەو چەواشەکاری و تاوانانەی دژ بە پارتەکەمان دەکرێت خەبات بەردەوامە. نزیک بە دە هەزار سیاسەتوان لە زیندانەکانی تورکیا بەند کراون بەڵام بەوەشەوە لەم ماوەیەدا هەدەپە توانیویەتی خۆی یەک بخاتەوە و وزەی ئەوسای بە دەست بهێنێتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار
Your Comment