چاوەدێریی مافی مرۆڤ هەرێمی کوردستان تۆمەتبار دەکات

بەشی جیهان- ڕێکخروی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە ڕێگای ڕاپۆرتێکەوە هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بە لە سێدارەدانی ٨٠ تا ١٥٠ داعشی بەبێ دادگایی کردن تۆمەتبار دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ بڵاوی کردۆتەوە کە ئەو ڕێکخراوەیە لە ڕێگای ڕاپۆرتێکەوە باسی لە شوێنی ناشتنی تەرمی ٨٠ تا ١٥٠ ئەندامی داعش کردوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ و هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆی هەرێمی بەوە تۆمەتبار کردوە بەبێ دادگایی کردن ئەو داعشانەیان لە سێدارە داون و بە شەودا تەرمەکانیان ناشتوون.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە تەرمەکان لە شوێنێکی سێڵاوخێزی دەوروبەری بەنداوی مووسڵ نێژراون و داواشی کردوە مۆڵەت بدرێتە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کە گۆڕەکان بکۆڵنەوە.

لەلایێکی دیکەشەوە هەرێمی کوردستان ئەو تۆمەتانەی چاوەدێری مافی مرۆڤی ڕەت کردۆتەوە و ڕای‌گەیاندوە ئەو ئەندامانەی داعش لە ڕەوتی شەڕ لەگەڵ هێزە کوردییەکاندا کوژراون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11424

Your Comment

You are replying to: .
captcha