بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش دەستگیریی بەربڵاوی ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی گەلان جارێکی دیکەش دادستێنی کۆمارییەتی تورکیا لە ئەنقەرە فەرمانی دەستگیریی بۆ ١٧ چالاکوانی سیاسیی ئەو وڵاتە دەرکردوە و لەناویاندا ناوی سەرپیل کەماڵبای هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلانیش دەبینرێت.
لە داوای سزاکەدا سەبارەت بە هاوسەرۆکی هەدەپە هاتوە: بە بیانووی دەربڕینی ناڕەزایی لە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون هەوڵ دراوە خەڵک بێنێتە سەر شەقام و بەستێنی پێکدادان و ئاڵۆزی بڕەخسێنێت.
هێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیسی تورکیا هەر لە سەرلەبەیانیی ئەوڕۆکەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی دەست پێکردوە و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ چالاکوانی سیاسی کە زۆربەیان سەر بە پارتە سیاسییە کوردەکانن دەستگیر کراون.
سەرچاوە: تەلەفزیۆنی NTV
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment