عەبادی و بارزانی لەسەر دۆسیەی نەوتی ڕێککەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوە لەسەر ئەوەی دۆسیەی نەوتیی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: حەیدەر عەبادی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك‌وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی ئەم دواییە لە کۆمکاری داڤووس سەبارەت بە ڕادەست کردنەوەی پیشەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور ڕێککەوتوون.

حەدیسی ئاماژە بەوە دەکات کە بازرگانیی بیانی لە دەسەڵاتەکانی حکوومەتی فیدراڵە و زیادی دەکات: بەغدا لە ئێستادا چاوەڕێی جێبەجێ بوونی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هەناردە کردنی نەوت لەژێر چاوەدێریی حکوومەتی ناوەندە.

سەرچاوە: بنکەی هەواڵدەریی "بغداد الیوم"

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11414

Your Comment

You are replying to: .
captcha